لەسەر گرانکردنی نرخی کارەبا دانیشتوانی سیتییەکانی سلێمانی هۆشداری دەدەن

دانیشتووانی سیتییەکانی سلێمانی لەسەر گرانکردنی نرخی کارەبا ڕایدەگەیەنن" زۆرینەیان فەرمانبەری حکومەتن و ئەم نرخانە بووەتە بارگرانیەکی زۆر لەسەریان". 

نوێنەرانی دانیشتووانی سیتییەکانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکەن" 
وەزارەتی کارەبا لە فەرمانی زیادکردنی نرخی کارەبا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سیتیەکان خەڵکانی (Hi Cost)ی تێدایە دوور لەوەی بزانێت زۆربەی ھەرە زۆری دانیشتووانەکەی خەڵکانی فەرمانبەری حکومەتن کە ئەم نرخانە بووتە بارگرانیەکی زۆر لەسەرمان، ناکرێت خراپی دۆخی دارایی حکومەت و زیادکردنی داھات لەسەر حسابی ئێمەی دانیشتوانی ستیەکان بێت، ئێمە لە ئێوە دەپرسین ئایا ئێمە گوناھمان کردووە سیتیەکانمان بۆ نیشتەجێبوون ھەلبژاردووە؟ دواتر بە پێی چ یاسایەک کارەبامان بە نرخی شوێنی بازرگانی پێ دەفرۆشن؟". 

دەشڵێن" نرخی کارەباکانمان ھاوتای نرخی کارەبای گەڕەکەکان بکرێتەوە، بە پێچەوانەشەوە گەر داواکاریەکانمان پشتگوێ بخرێت ناچاردەبین رێگایتر بگرینە بەر". 


PM:05:20:20/07/2023