رۆژنامەنووس و چالاكوانی بادینان، ئومێد بەڕۆشكی دەستگیركرایەوە


بەهۆی ڕەخنەگرتن لە حكومدانی شێروان شێروانی و سەركۆنەكردنی بڕیاری دادگا، درەنگانی شەوی رابردوو ڕۆژنامەوان، ئومێد بەروشكی لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە لە شاری دهۆك دەستگیركرا.

كامەران عوسمان، لە رێكخراوی ئاشتی رایگەیاندووە "بەهۆی ڕەخنەگرتن لە حكومدانی شێروان شێروانی و سەركۆنەكردنی بڕیاری دادگا، درەنگانی شەوی رابردوو ڕۆژنامەوان، ئومێد بەروشكی لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە لە شاری دهۆك دەستگیركرا".

ئومێد بەروشكی یەكێك بوو لە زیندانیانی بادینان و لە ٢١ی ٨ی ٢٠٢٠ەوە تاوەكو ٢٢ی٢ی ٢٠٢٢ بەهۆی كارە ڕۆژنامەوانەكانییەوە بەندكرابوو.



AM:09:27:21/07/2023