به‌رهه‌م ساڵح: پشودرێژی زۆرم نواندوه
د. به‌رهه‌م ساڵح
له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی (د. به‌رهه‌م ساڵح) له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیكردن به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر كارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بێت، دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌وه جێبه‌جێده‌كات.
به‌گوێره‌ی ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی (د. به‌رهه‌م ساڵح) گۆڤاری شار له‌دوا ژماره‌یه‌دا بڵاویكردۆته‌وه گوایه ئه‌گه‌رێكی به‌هێز هه‌یه (د. به‌رهه‌م ساڵح) بچێته ناو گۆڕانه‌وه، كه پێده‌چێت گۆڤاره‌كه له‌میانه‌ی ئه‌و مانشێته‌دا بیه‌وێت سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ بابه‌ته‌كانی ڕابكێشێت، نه‌ك هه‌واڵێك به‌پشتبه‌ستن به‌زانیاری‌و لێدوانی فه‌رمی بڵاوبكاته‌وه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی (د. به‌رهه‌م ساڵح) ئه‌وه‌یخستۆته‌ڕوو، بۆ هه‌موو لایه‌كی ڕونده‌كه‌نه‌وه كه (د.به‌رهه‌م ساڵح) له‌م ساته‌وه‌خته هه‌ستیاره‌دا به‌لایه‌وه گرنگه كۆتایی به‌و هه‌ڕه‌شه جدی‌و پڕ مه‌ترسیه بێت كه به‌رۆكی كوردستانی گرتۆته‌وه، نه‌ك خه‌ڵك به‌هه‌واڵ‌و ڕاپۆرتی لاوه‌كی سه‌رقاڵ بكرێت.
له‌ڕِونكردنه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه كه د.به‌رهه‌م له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ململانێ سیاسی‌و ناكۆكیه به‌رته‌سكه ده‌ڕوانێته باودۆخه‌كه، هه‌موو لایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك چۆن له‌ڕابردودا بینیوتانه، چی له‌به‌رژوه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان، كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان‌و جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری یه‌كێتی بێت، د. به‌رهه‌م ئه‌وه جێبه‌جێده‌كات، هه‌ر له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ش، د. به‌رهه‌م پشودرێژی زۆری نواندوه.
PM:03:57:16/09/2014