تای خوێنبەربوون هەڕەشە لە نیوەی جیهان دەکات


لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوونەوە، رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات و دەڵێت " نەخۆشییەکە هەڕەشە لە نیوەی جیهان دەکات".

لە راگەیاندنێکی نوێدا، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەداتە وڵاتانی جیهان و دەڵێت " نەخۆشییەكە بۆتە هەڕەشە لە نیوەی دانیشتووانی جیهان".

تەندروستی جیهانی بە ئامار ئەوەشی خستۆتەڕوو، ساڵانە لەنێوان ١٠٠ بۆ ٤٠٠ ملیۆن كەس لەجیهاندا تووشی تای خوێنبەربوون دەبن.

 بەپێی ئاماری تەندروستی جیهانی، تەنها لەمساڵدا تەنها لە ئەمریكا نزیكەی سێ ملیۆن كەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون و زۆرجار نیشانەكانی تای خوێنبەربوون لەسەر زۆربەی تووشبووان دەرناكەوێت و باوترین نیشانەكانی بریتین لە تای بەرز، سەرئێشە، ئازاری جەستە و سكچوون و پەڵە".



PM:10:27:21/07/2023