وه‌زیری دارایی: به‌ر له جه‌ژن موچه‌ی ئه‌م شوێنانه ده‌ده‌ین
وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان پاره‌یان بۆ دابین بكات، به‌ر له جه‌ژن مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی تائێستا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه دابه‌ش ده‌كه‌ن.
بە پێی هەواڵێكی (KNNC) رێباز محه‌مه‌د، وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان وتی: "له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كاندا له‌هه‌وڵی دابینكردنی بڕه پاره‌یه‌كداین بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی هێشتا موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، كه بریتین له وه‌زاره‌ته‌كانی (په‌روه‌رده، شاره‌وانی، خوێندنی باڵا، كشتوكاڵ و هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم).
رێباز محه‌مه‌د وتیشی: "ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه دابین بكرێت، ئه‌وكاته هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌رله (5 / 10 / 2014) جه‌ژن موچه‌كانیان بۆ دابین بكرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژووی وه‌زاره‌تی داراییدا كه موچه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه دوای سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانبه‌ره‌كانیان، دابه‌ش بكرێت".
PM:10:35:16/09/2014