دادگای فیدراڵی دانیشتنی لەسەر لابردنی بڕگەی پاشەكەوتی مووچە دواخست


دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دانیشتنی لەسەر سكاڵای فراكسیۆنی نەوەی نوێ دژی لابردنی بڕگەی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی موچە لە یاسای بودجەدا دواخست بۆ رۆژی ٢٧ی مانگی داهاتوو.

ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر سكاڵایەكی نەوەی نوێ كۆبووەوە سەبارەت بە لابردنی بڕگەی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی موچە لە یاسای بودجەدا، بەڵام دانیشتنەكە بۆ رۆژی ٢٧ ی ٨ی ٢٠٢٣ دواخرا. 

جێی ئاماژەیە لە كاتی پەسەنكردنی یاسای بودجەدا فڕاكسیۆنی نەوەی نوێ ئیمزای پەرلەمانتارانی كۆكردەوە بۆ چەسپاندنی پاشەكەوتی موچە وەك قەزری حكومەتی هەرێم لە بڕگەیەكی ماددەی١٤ی قەرزەكانی سەر هەرێم لە بودجە و پابەندكردنی بە گەڕاندنەوەی، بەڵام دواتر بڕگەكە رەتكرایەوە.



PM:02:14:24/07/2023