ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم زانیاریی له‌سه‌ر سه‌ركرده كوژراوه‌كه‌ی داعش ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كوژرانی به‌رپرسی سه‌ربازیی ولایه‌تی به‌ناو موسڵ-ی گروپی داعش پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌ریكردووه و وێنه‌یه‌كی بۆ سپی میدیا نێردراوە، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكردووه كه ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی ولایه‌تی موسڵ ناوی (یاسین عه‌لی سلێمان شلاش) و ناسراوه به (ئه‌بو عه‌بدوڵا).
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه:
"ئەنجومەنی ئاسایش پشتراستی دەکاتەوە کە گەورە تیرۆریست (ئەبو عەبدوللا) بەرپرسی سەربازیی ویلایەتی موسڵی تیرۆریستان ئەمرۆ لە ناوچەی خازر کوژراوە. تیرۆریست ئەبو عەبدوللا ناوی تەوای (یاسین عەلی سلێمان شلاش)ە و خەلکی موصلە و لە دایکبووی سالی ١٩٧٤ و دەرچووی کۆلێجی ئاداب بەشی عەرەبی بووە و ماوەیەک مامۆستا بووە. ناوبراو لە ساڵی ٢٠٠٣ پەیوەندی بە رێکخراوی تیرۆریستی تەوحید و جیهاد کردبوو و نازناوی حەجی تارقی هەبوو.
لە ساڵی ٢٠٠٦ ناوبراو بەیعەتی دایە رێکخروای قاعیدە و کەسێکی نزیکی زەرقاوی بوو و بە ئەبوو سومەیە دەناسرا . لە ساڵی ٢٠٠٧ ئەم تیرۆریستە سەرپەرشت و پلاندانەری سەرەکیی تەقینەوەی رێکەوتی ٩/٥/٢٠٠٧ی بەردەم وەزارەتی ناوخۆ لە هەولێر بوو. لە سالێ ٢٠١٠ ناوبراو لە لایەن هێزەکانی ئەمەریکا دەستگیر کرا و رادەستی لایەنی عێراقی کرا و بە هەتاهەتایی حوکم درا و رەوانەی زیندانی ئەبو غرێب کرا.
لە ساڵی ٢٠١٣ لە کرداری شکاندنی زیندانی ئەبو غرێبدا لە گەل ژمارەیەک تیرۆریست بەرەو سوریا ڕای کرد و لە هەمان ساڵ پەیوەندی بە داعش کرد و لە ناو ئەم گروپەدا بە ئەبو عەبدوللا دەناسرا. ناوبراو بەرپرسی گشتیی سەربازیی ویلایەتی نەینەوای تیرۆریستان بوو. لە چەند مانگی رابردوودا سەرپەرشتی هەموو کردارە سەربازییەکانی سنووری نەینەوای کردووە. ناوبراو بەرپرسی یەکەمی کرداری رفاندنی ئافرەتانی کوردی ئێزدی و شوێن بزرکردنیان بووە.
ئەم تیرۆریستە ئەمرۆ لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی حەسەن شام و دەورووبەری کە بە هەماهەنگیی هێزی پێشمەرگە و هێزی ئاسمانیی ئەمەریکا ئەنجام درا لە گەل ژمارەیەک تیرۆریستی تری هاورێی کوژرا بە سزای خۆی گەیشت.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
١٦/٩/٢٠١٤"
PM:10:40:16/09/2014