رافا یوستی جێگری سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لە نوێترین لێدوانیدا لەسەر گواستنەوەی مباپێ بۆ ریزەکانی دەڵێت :" من لێرە نیم بۆ توندترین بەهێزترین دەنگۆ ئێمە تیپێکی باشترمان هەیە لەگەڵ گۆندۆگان و ڕۆمیۆ و ئینیگۆ، ئەمانە تەنها دەنگۆیە و باس دەکرێت ".
لەسەر ئەوەی ئایا نیگەرانە مباپی پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات لە وەڵامدا وتی :" بە هیچ شێوەیەک نا من نیگەرانم لە تیپەکەم و ئەوەی دەیبینم ئەوەیە کە چاڤی تیپەکە بەهێز دەکات، یاریزانان بە سنگێکی فراوانی زۆرەوە هاتوون و هاوکاری یاریزانە لاوەکان دەکەن و ناچار دەبین زاڵ بین بەسەر خولەکەدا و دووبارە بیبەینەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژنامەکانی ئیسپانیا دەنگۆی گفتوگۆی بەرشەلۆنەیان لەگەڵ مباپێ راگەیاندبوو.