کۆمیسیۆنی هەڵبژادنەکانی عێراق کارمەندی دەوێت

 كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عیراق، بواری كاركردن وەك كارمەندی كۆمسیۆن بۆ رۆژی دەنگدان دەكاتەوە و پرۆسەكەش لە سبەینێوە دەستپێدەكات. 

بەپێی راگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٣ لەلایەن كۆمسیۆنەوە بڵاوكرایەوە"بواری كاركردن وەك كارمەند لە پرۆسەی هەڵًبژاردن دەكرێتەوە و لە سبەینێوە دەستپێدەكات".

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دامەزراندن لە كۆمسیۆن ئەم توێژانە دەگرێتەوە: كارمەندانی هەموو وەزارەتەكانی دەوڵەت، جگە لە هێزە ئەمنی و سەربازییەكان، خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان و دەرچووان، بەمەرجێك كەمترین ئاستی خوێندنیان لە دبلۆم كەمتر نەبێت. 


 لەم لینكەوە داوای دامەزراندن بكە: 


PM:03:27:26/07/2023