ریاڵ مەدرید بە داواکەی پاریس سانجێرمان رازی بوو

 رۆژنامەنوسی ناسراو ڕامۆن ئەلڤارێز ئاشکرای دەکات، ئەو نرخەی پاریس سانجێرمان داوای کردووە بۆ دەستبەرداربوون لە مباپێ، ٢٣٠ ملیۆن یۆرۆیە و یانەی  ڕیاڵ مەدریدیش ڕازی دەبێت ئەو پارە بدات بە یانە پاریسیەکە تا لەم هاوینە دەستبەرداری ئەستێرە فەرەنسیەکەی ببێت.

 دەشڵێت:"  ئەمە خەریکە کۆتایی دێت (کەیسی مباپێ) و پێموایە دەکرێت سیناریۆیەکی دڵخۆشکەر بێت بۆ ڕیال مەدرید، مباپێ تەنها پلانی هەیە یان لە پاریس سانجێرمان بەردەوام بێت یان گرێبەست لەگەڵ ڕیال مەدرید بکات و بژاردەی گەورەتر ئەوەتە تادێت مەیلی بەرەو پەیوەندیکردنی بە ڕیال مەدریدەوە زیاتر هەیە.

لەکۆتایدا رۆژنامەنوسەکە ئاشکرای دەکات   تاکە ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لە ئێستادا فرۆشتنی مباپێیە بە ڕیاڵ مەدرید.  پاریس سانجێرمان بڕیاریدا مەرجەکانی مباپێ قبوڵ بکات، هەموو شتێک ئاماژە بەوە دەکات کە هاتنی مباپێ لەم هاوینەدا زیاتر  بووە بە ڕاستی.


PM:06:05:27/07/2023