عادل موراد: ساڵه‌های ساڵ پشتگیری د. بەرهەمم كردووه و له ژێر ڕایه‌ڵه‌ی ئێمه‌دا بووه
عادل موراد
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی ره‌تیده‌كاته‌وه كه قسه‌ی له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح كردبێت و ده‌شڵێت: "به‌رهه‌م ساڵح هاوڕێمه و خۆشم ده‌وێت و ساڵه‌های ساڵ پشتگیریم كردووه".
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی باس عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: "ده‌ستكاری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌م كراوه و كاتێك سه‌یرم كرد خۆم ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌م نه‌ناسیه‌وه".
موراد له‌باره‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یه‌وه، ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر من لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی بده‌م، دڵنیا بن لێی په‌شیمان نابمه‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و چاوپێكه‌وتنه ده‌زگا میدیاییه‌كه به ئاره‌زووی خۆی ده‌ستكاریان كردووه".
عادل موراد له باره‌ی به‌رهه‌م ساڵحه‌وه وتی: "به‌رهه‌م ساڵح هاوڕێمه و خۆشم ده‌وێت، ساڵه‌های ساڵ پشتگیریم كردووه و له ژێر ڕایه‌ڵه‌ی ئێمه‌دا بووه، ئێستا به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می مام جه‌لاله، بۆیه من و به‌رهه‌م هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه".
PM:01:31:17/09/2014