ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکانى شەنگال کەوتەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی تەموزی ٢٠٢٣، بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە کەمپی داوودیەی ئاوارەکانی قەزای شەنگال کەوتەوە کە بەهۆیەوە ١٧ کەمپی ئاوارەکان سووتان. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کەمپی داودیەی ئاوارەکانی قەزای شەنگال لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی (سپی میدیا)ی ڕاگەیاند" نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر کەمپی داودێ لە ناحیەی بامەڕنێ سەر بە قەزای ئامێدی لە سنوری پارێزگای دهۆک کەوتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی ڕووداوەکە (١٧) خێمەی ئاوارەکانی شەنگال سووتان کە بەهۆی شۆرتی کارەباوە ڕووداوەکە ڕوویداوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و لە ئێستاشدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە. 

کەمپی داودێ دەکەوێتە سنوری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک کە ئاوارەکانی شەنگالی تێدا نیشتەجێن و لە ساڵی (٢٠١٤)وە لە دەست چەكدارانی داعش ناوچەکانى خۆیان جێهێشتووە. 


PM:01:48:28/07/2023