بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە لە قەزای ئاكرێی سەر بە پارێزگای دهۆك، پاسێك وەرگەڕا و بەو هۆیەوە زیاتر لە 10 كەس برینداربوون.
ئەمڕۆ نێچیرڤان فەخرەدین، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاكرێ رایگەیاندوە "پاسێك كە كرێكاری پەتاتەی دەگواستەوە، وەرگەڕا و بەو هۆیەوە زیاتر لە 10 كەس بریندار بوون".
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "رووداوەكە لە نزیك عەلوەی ئاكرێ روویداوە و تاوەكو ئێستا 12 كەس گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، تیمەكان بەردەوامن لە گەیاندنی بریندارەكان بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ئاكرێ".