تاکە مەرجی ڕیاڵ مەدرید بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ مباپێ

یانەی ڕیال مەدرید مەرجێکی بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ کیلیان مباپی هێرشبەری فەرەنسی و هێرشبەری پاریس سانجێرمان لەم هاوینەدا دانا.

 ڕیال مەدرید لە ئێستاوە ئامادەیە مباپێ لەم هاوینەدا بە 225 ملیۆن یۆرۆ بکڕێت، ئەمەش لەماوەی ڕابردوودا زۆرێک لە هەواڵەکان پشتڕاستیان کردەوە.

 بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەکە، داوا دەکات مباپێ   ڕایبگەیەنێت کە دەیەوێت بچێتە ڕیال مەدرید بۆ ئەوەی بەرپرسانی شاهانە بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکە بچێتە ڕیال مەدرید.

 ئاماژەی بەوەشکرد، پێرێز نایەوێت لە گرێبەستی مباپێ دوابکەوێت و هەر کە هێرشبەرە فەرەنسییەکە مەرجەکەی جێبەجێکرد، ئەو ئۆفەرە فەرمییە پێشکەش دەکات.


PM:07:51:29/07/2023