وادەی هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاكان درێژكرایەوە


وادەی هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بۆ رۆژی 6ی مانگی داهاتوو درێژ كرایەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، كۆمیسیۆن وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانیێتییەكانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بۆ شەشی ئاب درێژكردەوە.
 
غەلای روونیكردۆتەوە، درێژكردنەوەی ئەو وادەیە، بەمەبەستی پێدانی كاتی زیاترە بە قەوارە و پارتە سیاسییەكان بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانیێتییەكان.
 
هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بڕیارە رۆژی، 18-12-2023 لە هەموو پارێزگاكانی عێراق جگە لە چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان بكرێت. 
 



PM:12:40:30/07/2023