بەتەواوی بەرشەلۆنە گڵۆپی سەوزی بۆ پاریس سانجێرمان هەڵکرد

رۆژنامەنووس جێرارد ڕۆمیرۆ دووپاتی دەکاتەوە یانەی بەرشەلۆنە ڕازی،بووە بە جێهێشتنی دێمبلی، بەڵام دەبێت دانوستان بکەن بۆ رۆشتنی.
بە قسەی ئەم سەرچاوە، یانەی بەرشەلۆنە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دانوستان لەگەڵ پاریس سانجێرمان بۆ چوونی عوسمان دێمبلی.

هەروەها دێمبلی لەگەڵ پاریس هاوڕا بوو کە پارەی زیاتر لە نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی بدەن و داوای کردووە رێککەوتن لەگەڵ یانە پاریسیەکە بکە .

لە کۆتایدا هاتووە ئەگەر دێمبلی بە بڕە پارەیەکی زۆر بفرۆشرێت، ئەوا ناوەکانی وەک بێرناردۆ سێلڤا دەگەڕێنەوە سەر مێزەکە، ئەگەری زیاتریش بۆ کانسێلۆ و فرێسنیدا دەبێت، یان خێراترکردنی گرێبەستەکە لەگەڵ ڤیتۆر ڕۆکی.



PM:07:47:31/07/2023