ڤیدیۆ.. كچەكەی عەزیز وەیسی گۆرانییەك دەڵێتەوە

ژینا وەیسی كچی گۆرانیبێژی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان عەزیز وەیسی گۆرانییەك دەڵێتەوە. 

‌ژینا وەیسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تۆمارێکی کورتی ڤیدیۆی بڵاوکردووەتەوە، وەک دەردەکەوێت لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ژینا گۆرانییەک بە ناوی (شەرت بێ گوڵی کەس ئازیزەکەم نەکەم بە بووە، تا گوڵم بۆ دێ ئازیزەکەم لە خزمەت تووە) دەڵێتەوە. 

ساڵی ڕابردووش عەزیز وەیسی لەگەڵ ژینای کچی بۆیەکەم جار بەرهەمێكی دیكەیان بەشێوەزاری هەورامی بە ناوی () بڵاوكردەوە. 

ژینا کچی هونەرمەندی میللی عەزیز وەیسی-یە و لە دایکبووی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ماوەیەکی کەمە دەستی بە کاری هونەری کردووە، تائێستا دوو بەرهەمی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە هاوبەشی لەگەڵ باوکی بە ناوی (كاكە لە چەماو بێت، بژوێنە) بڵاوکردووەتەوە کە هەردوو بەرهەمەکەیان لە شێوەی بەستە و هەڵپەڕکێیە. 

هەروەها ئەم خانمە هونەرمەندە لە مانگی سێی ئەمساڵدا بەرهەمێکی تایبەت بەخۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی (گوڵ سور) بڵاوکردەوە.


AM:09:24:01/08/2023