ئەو بڕە پارەیە ئاشكرابوو كە بەغدا بۆ هەرێمی رەوانە دەكات


حكومەتی عێراق بڕی 912 ملیار دینار وەك پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدراڵی رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراق بە (كوردستان24)ی راگەیاندووە، "حكومەتی عێراق بڕی 912 ملیار دینار وەك پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدراڵی رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات، بەڵام لەو بڕە، شەش ملیار دینار گلدەدرێتەوە كە قەرزی TBIـیە".

ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پشكی ئەم مانگەی بودجەی هەرێمی كوردستان رەوانەكرا و هەرێمی كوردستان رۆژانە 55 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەكاربردنی ناوخۆیی دەداتە حكومەتی عێراق.



PM:08:51:01/08/2023