ئەو بڕە پارە ئاشکرا بوو کە ریاڵ مەدرید ئامادەیە بە مباپێی بدات

رۆژنامەنوس ڕامۆن ئەلڤارێز ئاشکرای دەکات، پاریس سانجێرمان دەبێت لە ساتێکەوە بۆ ساتێکی تر ئەو بارودۆخە قبوڵ بکات لە فرۆشتنی مباپێ و دەبێت نرخی دڵخوازی ریاڵ مەدرید قبوڵ بکات.

 ئەم سەرچاوە دەڵێت:"  لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا پاریس سانجێرمان داوای 300 ملیۆن یۆرۆتلی لە ڕیال مەدرید کرد، یانەی ڕیال مەدریدیش پێی ڕاگەیاندبوو کە ناگاتە ئەو ژمارانە.

 لە مانگی تەمموزدا پاریس سانجێرمان ئەو ژمارەیەی بۆ 250 ملیۆن دابەزاند و مەدریدیش وەڵامی "نا"ی دایەوە، هەروەها زۆرترین ڕێژەی یانەی شاهانە 230 ملیۆنە.

دەشڵێت:" ناسر خلێفی چیتر نابێت توڕە ببێت شتەکە  بووە بە واقیع.  دەیەوێت کاتەکان بپێوێت و گرێبەستەکان دابخات پێش ئەوەی  کیلیان مباپێ بفرۆشێت.

 هەروەها پاریس لە ئێستادا پلانی پڕۆژەی وەرزشی بەبێ مباپێ دادەڕێژن.


PM:09:50:03/08/2023