كەركوك؛ زاوایەك تەقەی لە ماڵی خەزوری كرد و كوژراو و برینداری لێكەوتەوە


ئەمشەو لەگەڕەكی كەرامەی شاری كەركوك كەسێك دەستڕێژی گوللـەی لە ماڵی خەزوری كردوە، بەهۆیەوە دوو كەس كوژران و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی كێشە و ناكۆكیەوە، ئەمشەو تۆمەتبارێك لەگەڕەكی كەرامە هێرشیكردوەتەسەر ماڵی خەزوری و دەستڕێژی گوللـەی لێكردون، لەئەنجامیشدا دوو كەسی كوشتووە كە پێدەچێت یەكێكیان خەزوری بێت، هەروەها دوو برینداریش هەیە كە یەكێكیان هاوسەرەكەیەتی.

هەر بەپێی زانیارییەكان "لەئێستادا هێزە ئەمنیەكان گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە و تەرمی كوژراوەكانیان رەوانەی پزیشكی دادی كردوە، بریندارەكانیش كە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە بۆ نەخۆشخانەی كۆماری گواستراونەتەوە".



PM:09:57:03/08/2023