بە پێچەوانەی قسەکانی ئوردوگانەوە، ئەم ڤیدیۆیە داعشیەکان بە ئاشکرا دەردخات لە میترۆکانی ئیستەنبوڵ

دوێنێ ئوردوگان رایگەیاند "نیشاندانی توركیا وەكو وڵاتێك كە ھاوكاری و پشتگیری لە تیرۆر دەكات و چاوپۆشی لە تیرۆرو تیرۆریستان دەكات بێ دینییە".

ئەم گرتە ڤێدیۆیە کە هاوڵاتیەک بە مۆبایل گرتوویەتی لەناو میترۆکانی ئیستەنبووڵدا، دوو کەسی غەریب بەریشەوە پێشان دەدات کە ئاڵاکەی داعش بە سنگیانەوەیە.

ئەم گرتە ڤیدیۆیە ئاماژەیەکە بۆ ئەو هاوسەرگیریە شەرعیەی لە نێوان داعش و حکومەتەکەی ئۆردوگان لە ئارادایە.  



PM:12:00:18/09/2014