باندێكی قاچاخچێتی چەك دەستگیركران


دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستگیركردنی باندێكی قاچاخچێتی (چەك)ی راگەیاند.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "لەسەر بنەمای زانیاری و بەدواداچوون، بە بڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە، هێزەكانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی باندێكی چوار كەسیان دەستگیركرد، كە بەبێ مۆڵەت و بەشێوەیەكی نایاسایی كڕین و فرۆشتنیان بە چەكەوە كردووە".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەداوە "باندەكە لەسەرجەم ناوچەكانی كوردستان كڕین و فرۆشتنی چەكیان بەشێوەیەكی نایاسایی كردووە، لەكاتی دەستگیركردنیان دەستبەسەر چەندین جۆر چەكی كڵاشینكۆفدا گیرا".



PM:10:32:07/08/2023