سامانە سروشتییەکان مۆڵەتی هاوردەکردنی بەنزین دەداتە بەنزینخانەکان

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" مۆڵەتی هاوردەکردنی بەنزین دەدرێتە بەنزینخانەکان کە بتوانن هاوشێوەی کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار بەنزین هاوردە بکەن". 

بەپێی فەرمانێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کە واژووی کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە (وەکالەت)ی لەسەرە، تێیدا هاتووە" لەسەر داوای پارێزگارەکان و سەرۆکی یەکە ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیاردرا مۆڵەتی هاوردەکردنی بەنزین بدرێتە بەنزینخانەکان کە بتوانن هاوشێوەی کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار بەنزین هاوردە بکەن". 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەنزینی هاوردەکراو پێویستە بە پێی کوالیتی پەسندکراوی لیژنەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بێت.


PM:06:58:09/08/2023