ریاڵ مەدرید ئامادە نیە لەم بڕە پارە کەمە زیاتر بە مباپێ بدات

خۆسێ فیلیکس  دیازی رۆژنامەنوس لە رۆژنامەه (مارکا) ئاشکرای دەکات، لە ئێستادا ڕیاڵ مەدرید نرخی کیلیان مباپێ تەنها بە ١٣٠ ملیۆن یۆرۆ هەڵدەسەنگێنێت و ئامادە،نیە لەوە زیاتری پێبدات.

دەشڵێت:" شوێنی داهاتووی کیلیان مباپێ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەبێت، گومانی تێدا نییە ئەوە". 

ئەم سەرچاوە ئاشکرای دەکات کە  ڕیال مەدرید هیچ هەنگاوێکی فەرمی بەرەو کیلیان مباپێ نەناوە، هەروەها هیچ هەوڵێکی نەداوە بۆ نزیکبوونەوە لە پاریس سان جێرمان، کە بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان بەردەوامن لە نیشانەکانی گرژی لە هەر بڕیارەکانیاندا.

  کاردانەوەی ئەم دواییەی کیلیان مباپێ بەرامبەر بە زەردەخەنەکەی لە مەشقەکاندا بووە هۆی دڵەڕاوکێ لە دۆحە و ئارامی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.


PM:11:06:09/08/2023