فرۆشتنی 11 جۆر مریشك قه‌ده‌غه ده‌كرێت
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، 11 جۆر مریشكی هاورده‌كراو له بازاڕه‌كاندا قه‌ده‌غه دەكات بەهۆی بوونی بەكتریایەك بەناوی سالمۆنیدا.
به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، هه‌ریه‌ك له جۆره‌كانی مریشكی به‌ستووی خیراتی توركی و كۆراكی كۆی ئۆكرانی و بیت تای توركی و كازمی توركی و ریستۆی ئێرانی و سه‌مره‌ی ئێرانی و بیتسوی توركی كه له جۆری مریشك و سنگی مریشكن هاورده‌كردن و فرۆشتنیان له بازاڕه‌كاندا قه‌ده‌غه بكرێت، به‌هۆی بوونی جۆره به‌كتریایه‌ك به ناوی (سالمۆنیدا).
له به‌شیكی تری نووسراوه‌كه‌دا هۆشداری دراوه له مه‌ترسی چه‌ند جۆره به‌رهه‌مێكی سارده‌مه‌نی ناوخۆیی، وه‌ك بیبسی زین و ئایسكرمی میقدادیه‌و ناسكین، هۆكاری قه‌ده‌غه كردنه‌كه‌شی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ بوونی جۆره به‌كتریایه‌ك به ناوی (سالمۆنیدا) له‌و سارده‌مه‌نیانه‌دا.
PM:04:42:18/09/2014