دەسەڵاتی دادوەری عێراق سزای لە سێدارەدانی بۆ بکوژی هیشام هاشمی هەڵوەشاندەوە

دەسەڵاتی دادوەری عێراق سزای لە سێدارەدانی بۆ بکوژی ھیشام ھاشمی ھەڵوەشاندەوە. 

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٠ی ئابی ٢٠٢٣ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" سزای لە سێدارەدان دژی ئەحمەد حەمداوی عوید کە تاوانبارە بە کوشتنی شارەزا و چاودێری بواری ئەمنی و سیاسی (ھیشام ھاشمی) ھەڵوەشێندرایەوە، جارێکی دیکە لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە دەستپێدەکاتەوە". 

ڕۆژی ٧ی ٥ی ئەمساڵ دادگای تاوانەکانی رەسافە سزای لەسێدارەدانی بۆ (ئەحمەد حەمداوی عوید)ی تەمەن ٣٨ ساڵ دەرکرد کە ئەفسەرە بە پلەی مولازم لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق. 

هیشام هاشمی چاودێری سیاسی و ئەمنی دیاری عێراق شەوی ٦ی تەموزی ٢٠٢٠ دەستڕێژی گولەی لێکرا و لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی زیونەی رۆژهەڵاتی بەغدا کوژرا، ئەو روداوەش کاردانەوەی سەرکردەکانی عێراق و ناوەندە زانستی و رۆژنامەوانییەکانی لێکەوتوەتەوە و ئیدانەی ئەو رەفتارەیان کرد. 

هەروەها لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠٢١ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دەستگیرکردنی بکوژانی هاشمی ڕاگەیاند، پاشان دانپێدانه‌كه‌ی له‌ رێی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بڵاوكرایه‌وه‌.


PM:03:28:10/08/2023