گۆرانیبێژ (ئازە بێ منەت) دەستگیركرا


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت "گۆرانیبێژی میللی ئازە بێمنەت بەتۆمەتی تەقەكردن لەشاری هەولێر دەستگیركرا".

ئاسایشی هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە "تۆمەتبار (ج ، ص، ج) ناسراو بە(ئازە بێ منەت) لە رۆژی 9ی ئەم مانگە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بەچەك هێرشی كردبوە سەر ماڵێك و  تەقەی كردوە".

ئاسایش ئاماژەی بەوەكردووە، "دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستگیر كرا".




AM:12:05:11/08/2023