داهاتی هەفتەیەكی سنوری سلێمانی راگەیەنرا



داهاتێكی سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 13 ملیار دینار بووە و زۆربەشی بەشێوەی نەختینەیی بووە.

سایتی (شەفافیەت) بڵاویكردۆتەوە، لە رۆژانی 5 تا 11ی ئابی 2023، داهاتی سنوری پارێزگای سلێمانی 13 ملیار و 543 ملیۆن و 493 هەزار و 671 دینار بووە، لەوەش بڕی 9 ملیار دیناری بەشێوەی نەختینە و دوو ملیار دیناریشی بەشێوەی چەك بووە.

كۆتایی ساڵی رابردوو سایتی (شەفافیەت) لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم (ماوە درێژكراوە) راگەیەنرا.



AM:10:01:11/08/2023