وەزیرانی دارایی و ناوخۆ بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێن


بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە و بانگهێشتی وەزیرانی دارایی و ناوخۆی عێراق بكات.

بەپێی بەرنامەی كاری دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق، دانیشتنی رۆژی شەممەی پەرلەمان ژمارەیەك بڕگە لەخۆدەگرێت، یەكێك لەوانە بانگهێشتی هەریەك لە تەیف سامی وەزیری دارایی و عەبدولئەمیر شەممەری وەزیری ناوخۆی عێراق كە بەشێوەیەكی زارەكی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە پرسیاریان ئاڕاستە دەكرێت.

بانگهێشتكردنی وەزیری دارایی، لەكاتێكدایە رۆژی 7ی ئەم مانگە، رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی كە وەزارەتی دادی عێراق دەری دەكات، رێنماییەكانی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی عێراقی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، بەپێی رێنماییەكان دەبێت ئاسانكاری بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵەكانی (2023 – 2024 - 2025) بكرێت.




AM:11:07:11/08/2023