ماوەی نوێكردنەوە و كارتی بایۆمەتری درێژكرایەوە


ماوەی مانگێك بۆ نوێكردنەوە و دەرهێنانی كارتی بایۆمەتری دەنگدان درێژكراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو وادەیەی بۆ دەرهێنان و نوێكردنەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدان لە بنكەكانی كۆمسیۆن دیاریكرابوو بۆ ماوەی مانگێك درێژكراوەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بە هەمان سیستەمی ماوەی رابردوو رێكارەكانی گواستنەوە و خۆتۆماركردن و نوێكردنەوەی كارتی بایۆمەتری هاوڵاتیان تا یەك مانگی دیكە بەردەوام دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بنكەكانی كۆمسیۆن بكەن بۆ دەرهێنان ونوێكردنەوەی كارتی بایۆمەترییەكانیان.



PM:04:00:12/08/2023