ڤیدیۆ.. نیان عەبدوڵا بەرهەمە نوێکەی بۆ هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری کورد نیان عەبدوڵا نوێترین بەرهەمی بەناوی (سوپاس) بۆ هاوسەرەكەی بڵاوكردەوە.

نیان لە كەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی نۆێترین کاری هونەری خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بە ناوی (سوپاس) بڵاوكردەوە كە تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن هێمن مام نادر نوسراوە و نیان خۆی ئاوازەكەی بۆ داناوە، ئارام سەردار كاری ئەڕێنجمێنتی میوزیكی بۆ كردوە و كاری دەرھێنانی بۆ ئەنجامداوە.

پێشتر نیان لەبارەی بەرهەمە نوێکەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاندبوو" ئەمە جوانترین گۆرانی منە، بە تەكنیكێكی زۆر پڕۆفیشناڵ و كوالتی بەرز ئەنجامان داوە بە ناوی سوپاس كە بۆ هاوسەرەكەمم وتووە". 

نیان عەبدوڵا لە دایكبوی شاری سلێمانییە، لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانیە، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە بۆ ماوەیەک لە کاری هونەری دوورکەوتەوە، بەڵام دوای چاکبوونەوەی دەستی بە کاری هونەری کردەوە.


AM:09:16:15/08/2023