وادەی نوێكردنەوەی كارتی بایۆمەتری درێژكرایەوە


كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، وادەی نوێكردنەوەی كارتی بایۆمەتری لە كەركوك بۆ ماوەی پێنج رۆژ درێژ كردەوە.

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ لە نوسراوێكدا رایگەیاندووە "وادەی نوێكردنەوەی كارتی بایۆمەتری لە كەركوك و سەرجەم ناوچە كێشەلەسەرەكان بۆ ماوەی پێنج رۆژ درێژ كراوەتەوە".

كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەكردووە "ئەندامانی كۆمیسیۆن لە رۆژانی پشووشدا لە كاتژمێر ٨ی بەیانی بۆ ٢ی پاشنیوەڕۆ لە بنكەكانی كۆمیسیۆن دەبن تاوەكو كارتی دەنگدان بۆ هاوڵاتیان نوێ بكەنەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەكەن سەردانی بنكەكانیان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان".

رۆژی ١٢ی ئاب، كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ماوەی مانگێك نوێكردنەوە و دەرهێنانی كارتی بایۆمەتری دەنگدانی لە هەرێم درێژ كردەوە.



PM:07:02:15/08/2023