"دەستبەسەر ماڵ و موڵکی گواستراوە ونەگواستراوەی کۆڕەک تلیکۆمدا دەگیرێت"

بەهۆی ئەو قەرزە زۆرە کەڵەکەبووەی لەسەر کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم کۆبۆتەوە بانکی ناوەندی عێراق (فەرمانگەی یاسایی) کە پشتی بەستووە بە نووسراوێکی دەستەی باڵای ڕاگەیاندن وپەیوەندیەکانی عێراق، دەست بەسەر ماڵ و موڵکی گواستراوە و نەگواستراوەی کۆڕەک تلیکۆمدا کە خاوەنەکەکەی سیروان بارزانییە، دەگیرێت.

بەپێی نوسراوێکی بانکی ناوەندی عێراق کە دەست (سپی) میدیا کەوتووە لە بەرواری ٩-٨-٢٠٢٣ کە بە ژمارەی ١٦/٤١٨٠ دەرچووەو ئاڕاستەی سەرجەم بانکەکانی عێراق کراوە، ئاماژە بەوەکراوە کە دەستبگیرێت بەسەر ماڵ وموڵکی گواسترا و نەگواستراوەی کۆرەک تلیکۆم بۆ پەیوەندیەکان وبەڕێوەبەری ڕێگەپیدراویدا، بەرامبەر ئەو قەرزەی کە  بری ٧٩ ملیار و ٩٦ ملیۆن و ٨٦٨ هەزار و٦٠٧ دینار، هەروەها بڕی ٧٠٦ ملیۆن ٧٨٧ هەزار و٧٦٦ دۆلار، لەسەری کەڵەکەبووە.

ئاماژە بەوەشکراوە لەگەل ئەم نووسراوەدا هاوپێچ کۆپیەکی نوسراوی دەستەی باڵای ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ئاراستەی  بانکەکان کراوە. 

کۆڕەک تلیکۆم کۆمپانیایەکی سنووردارە بە پێدانی خزمەتگوزاری بێ تەل و تۆڕی تەلەفۆن، لە ساڵی ٢٠٠٠ لە کوردستان دامەزراوە، خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ سیروان مستەفا بارزانیی بە هاوبەشی لەگەڵ فرانس تیلیکۆمی فەڕەنسی کە لە هەموو ناوچەکانی عێراق تۆڕی هەیە. بنکەی سەرەکی کۆمپانیاکە دەکەوێتە سەیرانگای سەڵاحەدینی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ چەندین لق لە شارەکانی دیکە.

دەقی دۆکۆمێنتەکە..



PM:05:54:16/08/2023