ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک لە بەردەم باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەستپێدەكاتەوە.
لەمبارەیەوە كارزان فیزیك نوێنەری مامۆستایانی وانه‌بێژ، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" رۆژی یەکشەممە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٣ مامۆستایانی وانه‌بێژی سنووری دهۆك و هه‌ولێر له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
وتیشی" كۆنووسێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و دارایی هه‌یه كه مامۆستایانی وانه‌بێژ بكرێنه گرێبه‌ست، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و داوا ده‌كه‌ین مامۆستایانی وانه‌بێژ بكرێنه هه‌میشه‌یی".
ئاماژەی بەوەشکرد، دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یی مامۆستایانی وانه‌بێژ كه‌مترین مافه پێیان بدرێت، بۆیه هه‌موو پینه و په‌ڕۆیه‌ك ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.