"رێژەی هەژاری لە عێراقدا گەیشتۆتە 21%"


راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای دەكات رێژەی هەژاری لە وڵاتدا گەیشتۆتە 21%.

سەنا موسەوی، راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری چاودێری كۆمەڵایەتی رایگەیاندووە، رێژەی هەژاری لە عێراق گەیشتووەتە لەسەدا 21، ژمارەی ئەو كەسانەی كە مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی لە عێراق وەردەگرن، گەیشتوونەتە شەش ملیۆن و 500 هەزار كەس، تا ئێستاش 181 هەزار كەسیش ناویان لەو لیستە دەرهێنراوە.

موسەوی روونیكردۆتەوە، سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی گرنگی بە پرسی چاودێری كۆمەڵایەتی دەدات، پێشنیازی ئەوەشكراوە، كە سواڵكەران بخرێنە ناو لیستی چاودێری كۆمەڵایەتی و مووچەیان پێبدرێت.




PM:12:58:18/08/2023