سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت" ئەو پابەندییانەی كە دەكەوێتە ئەستۆی هەرێم جێبەجێیبكات مووچە و بودجەی بۆ رەوانە دەكرێت".
هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكدا بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە" بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە دەبێت پابەندی هەبێت و چەندینجار لە هەموو لایكەوە پێداگیریمان كردووە كە ناكرێت بابەتی مووچە بكرێتە كارتی سیاسی و لە دژی مووچەخۆران بەكاربهێندرێت".
وتیشی" یاسای بودجە پێشتر رێككەوتنی لەسەركراوە و لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دراوە و بابەتی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم لەلایەن لیژنەیەكی هونەرییەوە بەدواداچوونی بۆ دەكرێت و سەبارەت بە پرسی نەوتی هەرێمیش ئەگەر هەناردەی نەوت دەستیپێنەكردووە دەبێت پێویستی ناوخۆی پێدابین بكرێت".