ئەگەری هەورە برووسکەو باران لە هەندێک ناوچەی هەرێم لە ئارادایە

پسپۆرێکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات سبەی شەممە لە هەندێک ناوچەی هەرێم بە تایبەتی لەناوچەی سۆران و چۆمان ئەگەری بارانبارین و هەورە برووسکە هەیە.

ئاراس جەبار پسپۆری بواری کەشناسی لە پۆستێکدا لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە دەڵێت" سبەی شەمە ١٩ی ئاب کاریگەری ئەو بارستە ھەوا شێدارە لەسەر زۆربەی ناوچەکانمان بەگشتی کەمدەبێتەوە و ئاسمان بە زۆری ساماڵ و ھەندێک کات پەڵە ھەور ئەبێت، ئەگەری چالاکبوونی ھەورە بروسکە و باران لەسەر ھەندێ ناوچە شاخاویەکانی سنوری قەزای چۆمان و سنوری رۆژھەڵاتی ئیدارەی سۆران ئەبێت".

لەبارەی کاتی بارانبارینەکەوە، ئەو پسپۆرە دەڵێت"  بەتایبەت لەکاتەکانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارە، پلەکانی گەرما ھاوشێوەی ئەمڕۆ جێگیر ئەبێت ،خێرای با لەسەر خۆ بۆ مامناوەند ئەبێت لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە ١٠ - ٢٠کم لە کاتژمێرێکدا" . 

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو:

ھەولێر: ٤٤ پلە
سلێمانی: ٤١ پلە
دھۆک: ٤٣ پلە 
ھەڵەبجە: ٤٢ پلە 
کەرکوک: ٤٥ پلە 
گەرمیان: ٤٧ پلە 
راپەرین: ٤٢ پلە
سۆران: ٤١ پلە



PM:09:47:18/08/2023