ئارام جەمال: دواخستنی هەڵبژاردنی هەرێم باجەکەی قورس دەبێت

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" تەمەنی پەرلەمانی کوردستان لە ٥ خولدا ٨ جار درێژرکراوەتەوە، دواخستنی هەڵبژاردن باجەکەی قورس دەبێت". 

ئارام جەمال بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن، لە چاوپێکەوتنێکدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە" تەمەنی پەرلەمانی کوردستان لە ٥ خولدا ٨ جار درێژرکراوەتەوە، دواخستنی هەڵبژاردن باجەکەی قورس دەبێت، هەروەها یەکێتی و پارتی خۆیان دەدزنەوە لەم هەڵبژاردنە، بەڵام لەبەرئەوەی پەرلەمان نەماوە ناتوانن ئەمجارە هەڵبژاردن دوابخەن". 

ئارام جەمال ڕاشیگەیاند" لە بەغداوە فشاریان لێکراوە بەپێی یاسا و بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق دەبێت هەڵبژاردن بکەن، بەهۆی ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی عێراقەوە پەرلەمانی کوردستان نەماوە و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێمیش نەماوە بۆیە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەکانی هەرێم دەکات". 

دەشڵێت" زەرەرمەندی یەکەم لە درێژکردنەوەی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە گشتی هاوڵاتیانن". 

سەبارەت بە ڕێکخراوە مەدەنییەکان و سەربەخۆی ڕیکخراوەکان بۆ چاودێریکردن و دروستکردنی فشار لە هەریمەکەدا، ئارام جەمال دەڵێت" ئەوان رێکخراوێکیان دەوێت گوێ لە مست بێت و تەنها ئیشیان ئەوە بێت بەتانی دابەش بکەن و کاری خێرخوازی بکەن". 


AM:10:17:19/08/2023