بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم سهر به وهزارهتی گواستنهوه و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگهیاند" ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و خێراى باش زیاد دەکات".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا، بەڵام هەندێکجار چالاک دەبێت بۆ سەرووی (٣٠)کم، مەوداى بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەجێگری دەمێننەوە و خێراى با (١٠ – ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا و مەوداى بینین (٨ - ١٠)کمە.