دارایی هەرێم: شێوازی وەرگرتنی باج و رسومات لە نێوان هەرێم وعێراق ناهاوسەنگە


وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، شێوازی وەرگرتنی باج و رسومات لە نێوان هەرێم وعێراق ناهاوسەنگە و لەبەرئەوەش زۆربەی بازرگانەكان كاڵاكانیان لە بەندەر و دەروازەكانی عێراقەوە هاوردە دەكەن و پاشان دەیگوازنەوە بۆ هەرێم.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێم و ئێران بەڕێژەی دوو ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار زیادی كردووە.

ناوبراو وتویەتی "خاڵەسنوورییەكانی عێراق هاوشێوەی خاڵە سنورییەكانی هەرێم باج وڕسومات وەرناگرن ئەوەش وایكردووە بازرگان و كۆمپانیاكان بۆ هاوردەكردنی كاڵاكانیان پەنا بۆ خاڵە سنورییەكانی نێوان عێراق و ئێران ببەن".

سەبارەت بە كارەكانی حكومەتی عێراق و چاودێری دارایی عێراق، وتەبێژی دارایی دەڵێت "ئەوەی پێویست بێت بە وردەكارییەوە پێشكەشی حكومەتی عێراقمان كردووە".




PM:05:01:19/08/2023