جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، "سبەینێ یەکشەممە شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا و وادەی ناردنی مووچەی فهرمانبهرانی هەرێم دیاری دەكرێت".
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "سبەینێ شاندێكی هەرێم دەچێتە بەغدا و بابەتی ناردنی بودجە لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی فیدراڵ یەكلایی دەكاتەوە و دواتریش کاتی ناردنی مووچە ڕادەگەیەنرێت، لەمەودوا فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراق مووچە وەردەگرن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی دارایی عێراق داوایکردوە سەرجەم وەزارەتەکان لیستی مووچەکانیان ئامادەبکەن و دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا مووچەی هەرێم بدرێت، دەبێت ئیدی کاتی ناردنی پارە ڕابگەیەنرێت و دوانەکەوێت و ئێمەش چیدی قبوڵی ناکەین.
باسی لەوەشکرد، دەبێت ئیتر یاسای بودجە بەتەواوی و بێ کەموکوڕی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و پشکی هەرێم لەبودجە بدرێت.
هێشتا مووچەی مانگی ٧ ی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەکراوە و هیچ وادەیەکیش بە فەرمی بۆ دابەشکردنی ڕانەگەیەنراوە کە وا ٢٠ ڕۆژ بەسەر مانگی ٨ دا تێپەڕ دەبێت.