ساڵی نوێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگاكان ڕاگەیەنرا


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت، رۆژی 1ی ئەیلول یەكەم رۆژی دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن دەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاندوە، ئامادەكـارییەكـان بۆ پێشـوازیكـردن لە سـاڵی نوێـی خوێنـدنی (2023-2024) دەستی پێكــردووەو پـرۆسـەی خوێنــدن لە زانكــۆ و پەیمانگــەكـانی هـەرێمی كــوردستان لە (9/1) بـە دواوە بـەپـێی سـاڵنـامـەی زانكــۆیی زانكۆكـان، بە پــلان و بەرنــامەی گــونجــاو دەست پێـدەكــاتـەوە.

پێشتریش وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی 13ی ئەیلول، یەكەم رۆژی دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن دەبێت.



PM:12:32:20/08/2023