سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند" درەنگانی شەوی ڕابردوو لەسەر رێگەی سەرەکی نێوان (كەركوك - بەغداد) روداوێكی سەختی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری (ڤۆڵكس واگن جیتا و تۆیۆتا كامری) رویداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی روداوەكەوە پێنج سەرنشین گیانیان لەدەستداوە و كەسێكی دیكەش بە سەختی برینداربووە.