پاریس سانجێرمان مباپێ و پێرێز قفڵ دەکات

یانەی پاریس سانجێرمان پلانێکی گەورەی بۆ مانەوەی مباپێ داناوەو دەیەوێت یاریزانەکە و  ریاڵ مەدرید قفڵ بکات.

رۆژنامەنووس تۆماس گۆنزالێز مارتن ئاشکرای دەکات شاندی دانوستانکار لەگەڵ مباپێ بیرۆکەی ئەوەیان هێنایە ئاراوە کە گرێبەستێک یان دوو ساڵێکی دیکە پێشکەش بە فایزە ئەلعەماری دایکی بکەن تا ساڵی ٢٠٢٥ یان ٢٠٢٦، بمێنێتەوە لە هەر گواستنەوەیەکدا بڕگەی سزای هەڵوەشانەوە لەسەر گرێبەستەکەی لەسەر بێت.

 هەروەها لە فەرەنسا هیچ نرخێکی کۆتاییهێنان نییە و ئەم بڕگەیەی ئازادکردنە بە تایبەتی جێبەجێ دەکرێت و چەند پارەیان بوێت دەتوانن لەسەری دابنێن.

  ئەگەر ئەمە بکرێت، ئەوا دەبێت مباپێ دڵنیابێت لەوەی کە لە ئەگەری پێشێلکردنی ئەو ڕێککەوتنە تایبەتەی پاریس، غەرامەیەکی دارایی گەورە دەسەپێندرێت بەسەریدا.

 ئەگەر مباپێ گرێبەستی نوێ نەکاتەوە و پێگەی خۆی بپارێزێت بۆ ئەوەی تا ساڵی داهاتوو بەردەوام بێت، ئەوا پاریس سان جێرمان دەبێت لە ئێستاوە بیگوازێتەوە بۆ بەدەستهێنانی ئەو پارانە، ئەمەش قسەکانی بە یاریزانەکە وتووە، قبوڵی ناکات بمێنێتەوە و بە ئازادی بڕوات .


PM:02:22:22/08/2023