"ناڕەزایەتی نایاساییەو روماڵكردنیشی نایاساییە" ئەی چی یاساییە؟

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣،  لەكاتی رووماڵكردنی گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیی ژمارەیەك لە هاوڵاتییان لە گەڕەكی بەهاری نوێی شاری هەولێر، هێزێكی ئەمنی پەیامنێری تۆڕی میدیایی (ئێستا) و یامنێری (وڵات میدیا)یان دەستگیركرد و دەستیشیان گرت بەسەر كەلوپەلە رۆژنامەوانییەكانیاندا، سەبارەت بەم ڕووداوە سەنتەری میترۆ لە پەیامێکدا باسی لەوەکرد، هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان رۆڵی خۆیان لە پاراستنی رۆژنامەنوسان ناگێڕن و ئاستەنگ بۆ كارەكانیان دروستدەكەن و پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ پێشێل دەكەن.

یاسر محمد پەیامنێری وڵات میدیا بە میترۆی ڕاگەیاند: ئەفسەرێك نامەی گروپی رۆژنامەنوسانی هەولێری بینیبوو كە دەستگیركراوین داوای لێكردوە نامەیەكی دەنگی بۆ هەمان گروپ بنێرێت كە دەستگیرنەكراون، ئەفسەرەكە هەرەشەی شكاندنی مۆبایلەكانیان دەكردو دەیانووت نامە نەنێرن دەتانبەین لەژێر هەرەشەدا نامەكەم نارد كە ئازاد دەستگیرنەكراوین،.

یاسر جەخیتكردوە " ئەفسەرەكە چەند جارێك پێی ووتین نارەزایەتی نایاساییەو هاتنی ئێوەش بۆ ئێرە نایاساییە".

سەبارەت بەو بابەتە دیار حسێن پەیامنێری تۆڕی میدیایی (ئێستا) بە میترۆی راگەیاند: "كە نامەیەكیان لەچەند هاوڵاتییەكی گەڕەكی بەهاری نوێ پێگەیشتووە، باسلەوەدەكەن كە تۆڕی ئاوی گەرەكەكە بە نایاسایی دەستكاری دەكرێت و داوای لێدەكەن دەنگیان بگەیەننە بەرپرسان".
دیار ووتی " هێزێكی ٢٠ كەسی هاتن یەكسەر كەرەستەی رۆژنامەنوسی و مۆبایلەكانیان لێسەندین و لە سوچێكی گەڕەكەكەدا دەستبەسەركراین " ووتیشی " پاش وەرگرتنی پاسۆردی مۆبایلەكان توڕەبوون و ووتیان چۆن بە گروپی رۆژنامەنوسانتان ووتوە دەسگیركراوین نامەیەكی تر بنێرن كە دەستگیرنەكراون".

ئاماژەیان بەوەکرد، پاش دوو كاتژمێر لێكۆڵینەوە ئینجا كەرەستەی رۆژنامەنووسیان گەڕاندەوە بەڵام میمۆری كامێراكەی ئێمەیان بردو و ڤیدۆی ناو مۆبایلەكەی ولات میدیایان سڕییەوە.

 سەبارەت بەم ڕووداوە سەنتەری میترۆ لە پەیامێکدا باسی لەوەکرد، هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان رۆڵی خۆیان لە پاراستنی رۆژنامەنوسان ناگێڕن و ئاستەنگ بۆ كارەكانیان دروستدەكەن و پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ پێشێل دەكەن، رەفتاری هێزەكەی گەرەكی بەهار نوێ نزیكترین نمونەن.، رەفتاری دژ بە پرەنسیپەكانی دیموكراسییەت و مافی مرۆڤ ، وایكردوە كە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی بواری ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری ، رەخنە لە ئەدای دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی كوردستان بگرن،  پێشێلكارییەكانی لە مەڕ مافی‌ ئازادی‌ رادەربڕین، بوەستێنن.  

سەنتەری میترۆ داوا لە فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان دەكات لێكۆڵینەوە لە رەفتاری نایاسایی ئەو هێزە بكات كە پرنسیپەكانی مافی مرۆڤیان پێشێلكردوە و نارەزایەتی هاوڵاتیان و روماڵكردنی میدیایی بە "نایاسایی" دەزانێت، هاوكات رێكاری یاسایی بەرامبەر بە سەرپێچیكاران بگرنەبەر.




PM:05:07:23/08/2023