رێژەی ئالوودەبوانی ئافرەتان بە ماددەی هۆشبەر ئاشكرا دەكرێت


وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، ئافرەتان رێژەی 7%ی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر پێكدەهێنن.

عیماد عەبدولڕەزاق، راوێژكاری نیشتمانی بۆ تەندروستی دەروونی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە، بەهۆی بارودۆخی ئابووری، توندوتیژی و دڵەڕاوكێوە، 7%ی ئاڵوودەبووانی ماددەی هۆشبەر لە عێراق ئافرەتن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، بەشێكی دیكەی ئەوانەی ئالوودەی ماددەی هۆشبەربوون، سەدا 60یان لەتوێژی گەنجانن كە تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 25 ساڵیدان و لە قۆناغی خوێندنی بنەڕەتی ئالوودەبوون، هەروەها 7%یشیان قوتابی زانكۆكانن و ئەوانەی دیكەش لە قۆناغی ئامادەیی تووشی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەبن.

هەروەها وتویەتی "حكومەت هەستی بەو مەترسییە كردووه ‌و بۆ ئەو مەبەستەش سێ ناوەندی دووبارە شیاندنەوەی لە پارێزگاكانی ئەنبار، كەركووك و نەجەف كردووەتەوه ‌و داواش دەكات ناوەندی زیاتر لە پارێزگاكانی دیكە بكرێتەوە".



PM:12:37:25/08/2023