لەكەمتر لە 24 كاتژمێردا پێنج كەسی نزیكی وەزیری نەوت گیانیان لەدەستدا


لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێری رابردوودا پێنج كەسی نزیكی حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، دوێنێ باوكی حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت لەپارێزگا دیوانییە گیانی لەدەستداوە، لەدوای گەڕانەوەی كەسوكاری لە ناشتنی تەرمی باوكی، تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون بەو هۆیەشەوە خوشك و كچێك و پاسەوان و شۆفێرێكی وەزیری نەوت گیانیان لەدەستداوە.

ئەو روداوە لەكاتێكدایە كە بڕیاربوو ئەمڕۆ هەینی شاندێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژە یاسای نەوت و گاز سەردانی بەغدا بكەن و لەگەل وەزارەتی نەوتدا كۆببنەوە.



PM:12:54:25/08/2023