ئاشکرابوو بۆچی مباپێ ئۆفەرەکەی پاریسی رەتکردەوە

ڕۆژنامەکانی فەڕەنسا ئاشکرایان کردووە کە لە ٢٣ی ئابدا کۆبوونەوەیەک لە نێوان بنەماڵەی مباپێ و پاریس سانجێرمان ئەنجامدراوە بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی قەیرانی نێوان هەردوولا.

 بە پێی زانیارییەکان پاریس سانجێرمان ئۆفەرێکی پێشکەش کردووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی مباپێ لەگەڵ ئەگەری چوون لە ساڵی 2025، ئەمە جگە لەوەی مووچەی زۆری پێداوە.

 بەڵام یاریزانە فەرەنسییەکە ڕەتیکردەوە، چونکە هێشتا ئەو مامەڵە خراپەی لەبیر نەکردبوو  کە ئەم هاوینە بووە هۆی دوورخستنەوەی لە گەشتەکەی ئاسیا و ئاشکراکردنی شتەکان بۆ میدیاکان لە فەرەنسا، بۆیە دەرفەتی پاریس بۆ پارێزگاریکردن لە  مباپێ زۆر قورس دەردەکەوێت.



PM:01:05:25/08/2023