ئەندامێکی پێشوتری پەرلەمانی عێراق ڕونکردنەوە دەدات دەربارەی ئەو یاساییە ئاسایشی زاخۆ کادرەکەی یەگرتووی پێگرتووە

ئەندامێکی پێشوتری پەرلەمانی عێراق دەربارەی گرتنی ئیسلام سەعدی ڕۆژنامەنووس وکادری یەگرتوو و ڕونکردنەوەکەی ئاسایشی زاخۆ ڕایدەگەیەنێت"ئەو یاسای كە ئاسایشی زاخۆ (ئیسلام سەعدی) پێ گرتووە، یاسایەی دەرماڵەی منداڵبوون‌و دایكایەتییە، گەر  لەسەر تیكەڵبوونی چەكدارانی پەکەکە گیرابێ دەبێ سەدان هەزار خەلك بگیرێن كە ساڵەنە ڕوو لە قەندیل دەكەن‌و لەگەڵ گەریلا جەژنی نەورۆز پیرۆز دەكەن".

ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی ئابی ٢٠٢٣،
حاكم لەتیف مستەفا ئەندامی پێشوتری پەرلەمانی عێراق لە رونكردنەوەیەكدا ئاسایشی زاخۆ دەڵێت" (ئیسلام سەعدی) لەسەر ئەوە گیراوە گوایا تیكەڵی چەكدارانی پارتی كریكاران بووە، بە ماددەی یەكی یاسای ژمارە ۲۱ ساڵی ۲٠٠۳ راگیراوە كە تیكدانی ئاسایشی هەرێمە". 
 ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر هەر لەسەر ئەوەی تیكەڵ بووبێ لەگەڵ چەكدارانی ئەو حیزبە گیرابێ وەك بەیاننامەكەی ئاسایش دەڵیت؟ مایەی پرسیارو سەرسوڕمانە، هەرچەندە لەم هەرێمە هیچ شتیك مایەی سەرسوڕمان نەماوە. 
نازانین لەكەیەوە تیكەڵی چەكدارانی پارتی كریكاران بووە بەتاوان؟ نەمان بیستوە یاسای سزادان یان ئەو یاسایەش ئاماژەیان پێداوە شتیكی وای تیدابێ، بنەما یاساییەكەش دەڵی (هیچ تاوانیك بەتاوان دانانرێت ئەگەر لە كاتی ئەنجامدانیدا لەناو یاسا كارپێكراوەكاندا دیاری نەكرابێت كە تاوانە).

ئەم ئەندامی پەرلەمانە وتیشی "جا كەوابێت  لەسەر تیكەڵبوونی چەكدارانی ئەو حیزبە گیرابێ دەبێ سەدان هەزار خەلك بگیرێن كە ساڵەنە ڕوو لە قەندیل دەكەن‌و لەگەڵ گەریلا جەژنی نەورۆز پیرۆز دەكەن. ئاخر ئەوە لەسەردەمی بەعسیش بە بەعسێتی خۆیەوە تاوان نەبوو. زۆربەی خەڵكی شارەكان دەچوونە ناوچەكانی ژیر دەستی پێشمەرگە بۆ مواجەو بینینی كوڕو خزم‌و هاوڕێ پێشمەرگەكانیان‌و كە دەهاتنەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی حكومەت نەیدەگرتن بەتۆمەتی تیكەڵبوون لەگەڵ مخربین وەك خۆیان وەسفیان دەكردن".  

 لە کۆتای ڕآگەیاندراوەکەدا باس لەوە دەکاتا کە ژمارەی یاساكە ۲۱ ساڵی ۲٠٠۳یە نەك وەك ئەوەی ئاسایش لە بەیاننامەكەیاندا ئاماژەیان پێداوە، چونكە یاسای  ژمارە ۲۳ ساڵی ۲٠٠۳ یاسای دەرماڵەی منداڵبوون‌و دایكایەتییە.


PM:10:26:25/08/2023