بەرپرسانی پاریس سانجێرمان شۆک دەبن

رۆژنامەی ئاس  بڵاویکردووەتەوە، مێرکاتۆی یانەی ڕیال مەدرید کۆتایی هاتووەو یانەکە گرێبەست لەگەڵ مباپێ  یان هێرشبەرێکی تر ناکات و بەرپرسانی پاریس شۆک بوون.

بە قسەی رۆژنامەکە ، دەرگاکە بەڕووی مباپێدا داخراوە ، یانەی شاهانە لە 100% ڕەتیدەکەنەوە کە گرێبەستی زیاتریان هەبێت و   ئەمە قسەی کارلۆ ئەنچیلۆتیە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی پێش یارییەکەی سەلتاڤیگۆ.

 لە پاریس هەوڵەکانی ئەوان   بەردەوامە، و دەیانەوێت یاریزانەکە ڕازی بکەن بۆ نوێبوونەوەی گرێبەستەکەی  کیلیان بە ئازایانە ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیەی بردەوەو ڕیال مەدرید لە ماوەی ئەم مێرکاتۆیەدا هیچ ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشکەش نەکردووە، ئەمەش وایکرد پاریس سانجێرمان تووشی سەرسوڕمان بکات.

 لە کۆتایدا ئاس نوسیویەتی، یانەکە تەنها کار لەسەر چوونی ڕینیەر و ئۆدریۆزۆلا دەکات لەم هاوینە.


PM:02:30:26/08/2023